هەر شتێک بەپێی پێویست بەهێز نەبێت، سەرەنجام تێکەشکێک

هەر شتێک بەپێی پێویست بەهێز نەبێت، سەرەنجام تێکەشکێک
ڕووداو:
داڕمانی بینایەک لە هەورامان
لەم چەند ڕۆژەدا بەداخەوە ئەم کارەساتە روویدا و زیانێکی مادی زۆری لێکەوتەوە (خوا بۆیان قەرەبوو بکاتەوە) ، ڕاستەوخۆ هۆکارەکان بڵاوکرایەوە بە هۆی لافاو و بارینی بارانەوە بووە!
وە زۆر لە هاوڕێ ئەندازیارەکان شیکاری و هۆکاری داڕمانەکەیان باس کردوە لە لایەنی ستراکچەرەوە و تارادەیەک جیۆتەکنیک.
بەڵام بەرای من هۆکاری بنەرەتی و ڕیشەیی ئەم کارەساتە شتێکی کەیە کە باس ناکرێت و شاراوەیە ئەویش لایەنی بەڕێوەبردن و ئیدارەیانی کاری ئەندازیاری و  پرۆژەکانە.
کە دەیەها پرسیار هەیە ئەبێت لە خۆمانی بکەین و وەلامی بەینەوە بۆ ئەمە روویدا؟؟؟
سەدەها ساڵە هەزاران بینا لە لادێ و لە ناو شاخ و چیاکانی کوردستان دروستکراون، چی هۆلاری خۆراگریانە؟
کەرەستەکان؟ شێوازی بەکارهێنان؟ دروستکردن؟
یان ئەو بیرکردنەوەی باو باپیران و پێشینانمان کە بە ئەزموونی دوور و درێژ ئەو جۆرە لە بنیاتنانیان پەسەند کردووە بۆ هەر ناوچەیەک،  کەرەستەی بەردەست و کەش و هەواو و بارودۆخ و ژینگە ئەو شێوازەی پەسەند کردووە.
مرۆڤ لە پێش گەشەسەندبی زانستی ئەمڕۆ و تەکنەلۆژیای بیناسازیدا کاتێک بینای کردووە چاوەروانی تاقیکردنەوەی سروشتی بوە وەک رەشەبا، لافاو، بومەلەرزە ئەگەر خۆی نەگرتبێت بەهێزتری کردووە ئەگەر خۆڕاگر بوبێت بەردەوام بوە لە کوێ توشی شکست بوبێت و بێ هێزبوە بەهێزی کردوە. 
پاش پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و زانست بەتایبەتی بەرنامە کۆمپیوتەرییەکان پێش ئەوەی پرۆسەی دروست کردن و بیناسازی بکات لە ناوەندێکی گریمانەیی هەموو لایەنەکان و هێز و ئەگەرەکان لەبەرچاو ئەگرێ و چارەسەری ئەکا.
ئەم ڕووداوە بۆ هەمومان و ئەندازیاران و کاربەدەستان و خاوەن کار و خاوەن بیناکان ببێتە خالی بیرکردنەوە تێڕامان و وەستانمان ، لە باتی سەرەخۆشی کردن ، 
کارکردن بۆ ڕێگری لە دووبارە نەبوونەوەی.
 ئایا ئێستا لە هەموو ناوچەکانی کوردستان بەتایبەتی شاخاوییەکان چەن بینای کە هەیە لەبەردەم ئەم مەترسیە بن؟
ئایا بەردەوام پێشێلکردن و جێبەجێنەکردنی رێکارە ئەندازیارییەکان لەم ئاستە لە کارەسات ئەمێنێتەوە؟
ئایا هۆکار:_
 نەبوونی هۆشیاری خاوەن کارە؟
لاوازی رێنماییە؟ یان جێبەجێنەکردنی؟
یان لاوازی ئاستی زانستی ئەندازیاری؟
یا...
یا...

Comments