تێرمیناڵی نوێی سلێمانی



لە دەستپێک و بنیاتنانی هەر پرۆژەیەکدا لە قۆناغی پلان دانان و بیرۆکەی پرۆژە بیر لەوە ئەکرێتەوە کە لایەنی سوودمەند کێیە؟ سوودەکانی پرۆژەکە ؟ تەکنیکی دروست کردن؟ تێچوون؟ تەمەنی پرۆژەکە؟  کاریگەری ژینگە؟ ڕێگاوبان؟  چەندەهای تر......
لەکاتی بڕیاردان و لە بوونی چەند ئۆپشن و ئەڵتەرنەیتیڤێک 
بە پێی سروشتی پرۆژەکان لە کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی  ڕێگاکانی بڕیاڕدانی هەڵبژاردنی پرۆژەکان ئەگۆڕێت، یەکێک لەو ڕێگایانەش بریتیە لە Cost Benift Analysis
کە ڕێگایەکی شیکارییە بۆ ئەو پرۆژانەی زیاتر پرۆژەی گشتی و خزمەتگوزارین بەکاردێت، کورتەی ئەم ڕێگایە بریتیە لە جیاکردنەوەی تێچوون، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکان،
سودەکان ڕاستەوخۆ ناڕاستەوخۆکان، وە ئەو سوود و زیانانەی کە هەست پێکراویش نین..
زیانەکانی پرۆژەکە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ.
پرۆژەی تێرمیناڵی نوێی سلێمانی کە پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی ڕۆژانەی بەردەوامە و دەروازەی سەرەکی بەستنەوەی شارە بە شارەکانی ڕۆژئاواو و خواروو و تا ڕادەیەک وڵاتانی دراوسێ و لەڕێگەیەوە هاونیشتمانیەکی زۆر ڕۆژانە دەڕۆنەدەرەوەی سلێمانی وە گەشتیارێکی زۆر دێن و دەڕۆنەوە،، کە زۆر زۆر گرنگە ئەم پرۆژەیە بەباشترین شێوە ڕێک بخرایە و بیری لێبکرایەتەوە.
لە لایەنی پلانسازی شارەوە (کەپسپۆڕێ من نیە و قسەشی تیاناکەین) دەبوایە شوێنەکەی چۆن بێت؟.
لە وڵاتانی پێشکەوتوو تێرمیناڵەکان و فەرمانگەکان ئەخەنە ناوەڕاستی شار بۆ ئەوەی بەئاسانترین شێوە کارەکان ڕایی بکرێت.
بەڵام لانی کەم دەبوایە لایەنی بڕیار دەر CBA  بۆ ئەم پرۆژهیە ئەنجام بدایە یان بیرێکیان لەم لایەنانە بکردایەتەوە بەرپرسیارانە.. یان وەڵامێکی گونجاوان هەبێت....
- چەند کات بەفیڕۆ ئەڕوات بۆ گەیشتن بە شوێنێ نوێ.
- چەند پارەی زیادە دەدرێت تێچووی نوی بۆ سەرنشینان.
- لۆدی ترافیکی نوێ بۆ سەر شەقامی تاسلوجە سلێمانی ( ڕێگای کەرکوک)
- سەلامەتی سەرنشینان.
- باری دەروونی هاوڵاتیان.
- پارە و کات بەفیڕۆدان بۆ پۆستەو ناردنی شتومەک.
- لەدوورمەودادا بێزاربوونی گەشتیاران سەبارەت بەوەی هاتنیان کەمبکەنەوە بۆ شار و بەمەش کەمبوونەوەی جووڵەی بازار.
وە چەندانی دیکەش کە هۆکاری ئەوەن کە ئەم پرۆژەیە ناتەواو بێت ئەگەر چی ئێستاش لەژێر فشاردا بەکاربهێنرێت.
تاکە بەهانە ئەوەی ئەم تێرمیناڵە نوێیە سیستەمی پێشکەوتووە... ئایا نەدەکرا هەمان سیستەم لەشوێنی کۆنی خۆی درووست بکرێت؟؟؟
شوێنی تێرمینیاڵی کۆن( گەراجی بەغا) دەکرێت بە پێشانگای 
ئوتومبێلی نوێ .. مەعرەزی سەیارە .. معرض

Comments