بیناكەی كارێزەوشك و گرین فیڵی لەندەن

نوسینی توانا عبداللە
له‌ له‌نده‌ن لە ساڵێ 2017 ئاگرێكی گه‌وره ‌له‌تاوه‌ری گرین فیڵ كه‌وته‌وه‌ كه‌ یه‌كێك بوو‌ له‌ تاوه‌ره‌كانی شاری له‌نده‌ن، ، ڕووداوه‌كه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 72 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له‌ 70 كه‌س، یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی ئەوەی كە ئاگرەكە تەشەنەی كردووە لە قاتی 4 ەوە بۆ هەموو بیناكە بریتی بووە لەو مەوادەی كە لە ڕووپۆشی بیناكەدا بەكارهاتووە. 
كە بریتی بووە لە جۆرێكی aluminium composite material (ACM) 
ئەو ئاگرەی كە لە بیناكەی گەڕەكی كارێزەوشك كەوتەوە دوێنی هەمان سیناریۆیە بەڵام بە سكەیڵێكی بچوكتر و خۆشبەختانە زیاتی گیانی نەبوو بەڵام زیانە مادییەكان زۆرە بە داخەوە" وەك شایەتحاڵەكان دەڵێن لە دووكانێكی خوارەوە لەحیم كراوە و تەشەنەی كردووە بۆ هەموو بیناكە.
ئەم ڕووداوە بەسە بۆ ئەوەی پیداچوونەوە بە چۆنیەتی دیزاین و شێوازی بینا كردن و مەوادی بەكارهاتوو لە ڕۆپۆشكردنی بیناو باڵەخانەكان بدەین كە ئەوەش ئەركی حكومەت" نەقابەی ئەندازیاران و شارەوانی و دیزاینەرەكان و ئەو كۆمپانیایانەی كە كەرەستەی بینا دابین دەكەن.
لە بەریتانیا ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەكە دەستیان كرد بە ڕووپیوییەك دەركەوت كە زیاتر لە 82 بینا هەمان كیشەیان هەیە و بڕیاریان دا بە گۆرانكاری لە یاساكان ( بەمەرجێك كۆتا یاسا لەو بارەیەوە ساڵی 2010 دەرچوو بوو !!)
هۆكارە بنەڕەتیەكانی ئەم ڕووداوە و دووبارە بوونەوەی لە داهاتووشدا بریتیە لە :
- نەبوونی یاسایەكی گونجاو و بەهێز لە جیبەجێكردن.
- كەمی شارەزایی یان نەبوونی هۆشیاری لە بواری ئاگر و سەلامەتی ئاگر لە بیناكاندا.
- نەبوونی هۆشاری لە لایەن تەلارساز، ئەندازیاری دیزاینەری ستراكچەر ، سەرپەرشتیار و جێبەجێكار لە ڕەفتاری كەرەستەكان و بەرگەگرتنیان لە كاتی ئاگركەوتنەوەدا .

Comments