خوشکە گەورەی توێژەران



ئەلێکساندرا ئالبکیان دامەزرێنەری وێب سایتی سای هاب.
کە بە ڕۆبن هودی زانستیش ناوی ئەبەن، ساڵی ۱۹٨٨ لە کازاخستان لە دایک بووە و خوێندنی لەبواری زانستی کۆمپیوتەردایە، لەکاتی خوێندندا دووچاری گرفتی زۆر ئەبێت لە پەیاکردنی سەرچاوەکاندا، چونکە بە گران دەست کەوتوون یاخود بە پارەیەکی زۆر، یان ئەبوایە داوای لەو کەسانە بکردایە کە ئەکاونتیان هەبووە بۆ دەست کەوتنی تویژینەوەکان.
هەرچەن لەو کاتەی چەند وێبساتێک هەبوە زۆ دەستکەوتنی سەرچاەکان بە خۆڕاییزەڵام سنورداربووە.

بیر لەوە ئەکاتەوە بۆچی بەربەست لە بەردەم زانیارییا هەبێت؟
بۆچی نەتوانم دەستم بگات بە سەرچاوەکانی زانست؟
زۆر جار توێژەران ئەبێت بە پارە سەیری تویژینەوەکانی خۆشیان بکەن‌!!
بۆ لەلایەن گەورە کۆمپانیاکانەوە زەوت بکرێت؟
لەساڵی ۲۰۱۱ دا وێبسایتی سای هاب دروست ئەکات، کە لە ئێستادا زیاتر لە ٨٨ ملیۆن توێژینەوە و کتێبی تێدایە و بە خۆڕایی بەردەستە.
ڕۆژانە زیاتر لە ٥۰۰ هەزار جار سەردان ئەکرێت.
لەلایەن زۆربەی کۆمپانیا گەوەکانەوە وەک ئێلسیڤیەرەوە دژایەتی ئەکرێت بە بیانوی نایاسایی بوون و پێشێڵکردنی مافی خاوەنداری، بەڵام ئەڵێکساندرا سورە لەسەر ئەوەی پرۆژەکەی یاسایێە و مافی هەموو کەسە سەرچاوەی زانستی لەبەردەستابێت.

Comments