میسی چیرۆکی تاوەری ئیفل دوبارە دەکاتەوە

بابەتێکی مێژوویی ئەندازیاری و وەرزشی 
نوسینی د. سەرباز عوسمان 

‎میسی چیرۆکی تاوەری ئیفل دوبارە دەکاتەوە

١٣٠ ساڵ لەمەوبەر بەڕشەلۆنا بیرۆكەی ئەندازیار گۆستاف ئیفلی بۆ دروستكردنی تاوەری مەزنی ئیفلی لە شارەكەی ڕەتكردەوە و لەجیاتی ئەوێ لە پاریس دروستكرا، ئێستاش بەھەمان شێوە گرێبەستی مێسی نوێنەكردەوە و پێشكەشی پاریسی كرد.
‎کاتێک گۆستاف ئیفلی پلانی دامەزراندنی تاوەرێکی مەزنی هاوشێوەی ئیفلی لە مێشکدا چەکەرە دەکات، خەیاڵی بۆ بەڕشەلۆنای ئیسپانیا دەچێت، پێشنیاری پڕۆژەکەی لە لایەن ئیسپانیاوە رەت دەکرێتەوە، بە ناچاری دەیگوێزێتەوە بۆ پاریس و دەبێتە یەکێک لە هەرە کارە ناوازەکانی دنیای تاوەرسازیی لە جیهان، کە لەلایەن مرۆڤەوە دروستکرا بێت، ساڵی ٢٠٠٢ ژمارەی ئەو کەسانەی سەردانی ئەو تاوەرەیان کردووە ٢٠٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند، بەشی زۆری خەڵک بە بۆنەی تاوەری ئیفل سەردانی پاریس دەکەن، ئیسپانییەکان بە ئاستەنگ خستنە پێش نوێکردنەوەی بۆندەکەی لیونێل میسی هەمان هەڵەی رەتکردنەوەی تاوەری ئیفلیان دوبارە کردەوە، سەرچاوەیەکی داهاتی گەورەی وڵاتەکەیان خستە سەرخوانچەیەکی زێڕین و لەسەر  خوانی فەرەنسییەکانیان دانا.
مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە.

Comments